لەندەن – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ شەممە، لە بەریتانیا دەستی بە دیاریكردنی ئەو فەرمانبەرانە كرد كە لە بنكەكانی دەنگداندا لە لەندەن كاردەكەن. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: " كۆمسیۆن زنجیرەیەك راهێنانی بۆ ژمارەیەك لەو فەرمانبەرانە رێكخست لە بوارەكانی هەماهەنگی و راگەیاندن و راهێنانی بەرێوەبەران"، وتیشی " پرۆسەی جیاكردنەوەی فەرمانبەران لە رەوەندی عێراقی دەستیپێكرد دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن داخرا". راشیگەیاند" كۆمسیۆن لانی كەم 30 بەرێوەبەر دیاری دەكات و بەسەر بنكەكانی هەڵبژاردن دابەشدەكرێن".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد