بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکەمەترسی داعش هێشتا هەرماوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەعڕهەجی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە فەرماندەی باڵای هاوپەیمانی لە ئەوڕوپا فەریق اول کریستوفر ج کافولی و شاندی یاوەری بەئامادەبوونی نێردەی ناتۆ لەعێڕاق فەریق جیوفانی ماریا اینوچی.
وتیشی کە لەدیدارەکەدا باس لە کاری ناتۆ کراو بەردەوامبوونی هاوکاریەکان لەبواری ڕاوێژو ڕاهێنان تاووتوێکران .
ئەعڕەجی جەختی کردەوەسەر ئەوەی کە بەردەوامبوونی جەنگی ڕوسیاوئۆکرانیا کێشەی بۆ زۆر وڵات دروست کردووە، هەروەها وتی عێڕاق پێوێستی بە شارەزایی ناتۆهەیە لەپێناو پەڕەپێدانی تواناکانی خۆی ،ئاماژەشی بەوەداکە مەترسیەکانی داعش هەرماون.
لەلایەن خۆشیەوە فەرماندەی باڵای هێزەکانی هاوپەیمان لەئەوڕوپا خوازیارەکە کارلەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بکات لەبواری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان بەتایبەتی لەبواری ئاسایشی سیبرانی، ئەعڕەجیشی بانگهێشتکرد کە سەردانی بارەگای هاوپەیمانی ئەتڵەسی بکات لە بروکسل.