هاتووچۆ دەست دەکات بە جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ بەرەهمهێنانی تابلۆی هاتووچۆ

ناوخۆ
  • 21-03-2023, 15:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران پلانێکی تەواوی بۆ کارەکانی خۆی داڕشتووە.
    بەڕێوەبەری پەیوەندی وڕاگەیاندنی هاتووچۆ عەمید زیادقەیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری وبە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ لیوا تاڕیق ڕوبەیعی چەند پشنیازێک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاتووچۆ.
    وتیشی سودانی چەندبڕیارێکی دەرکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاتووچۆ.
    ئاماژەشی بەوەکرد که کارگەی تابلۆکانی هاتووچۆ بەم نزیکانە تابلۆکان دروست دەکات و سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێن وکێشەکانیش چارەسەردەبن.