مندلاوی: سیاسەتی عێڕاق وایە کە پەیوەندی پتەو لەگەڵ وڵاتان دروست بکات

سیاسی
  • 21-03-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سیاسەتی عێڕاق ئەوەیەکە پەیوەندی پتەولەگەڵ دەوربەری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دروست بکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شاندێکی پەرلەمانی بەسەرۆکایەتی مندلاوی چاوی کەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی اتمد سەفەدی ، مندلاوی لەدیدارەکەدا جەختی کردەوەسەرئەوەی کە سیاسەتی عێڕاق لەوەدایە کە پەیوەندی باش و پتەولەگەڵ وڵاتاندا دروست بکات و بەسەروڵاتە عەرەبیەکاندا بکرێتەوە و پەیوەندی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریان لەگەڵدا دابمەزرێنێت ، ڕوونیشی کردەوەکە ئوردن پلەوپێگەیەکی تایبەتی لەدڵ ودەروونی عێڕاقیەکاندا هەیە.
    هەروەها لەمیانەی دیدارەکەدا جەخت کرایەوەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا لەسەرجەم بوارەکاندا و کاراکردنەوەی ڕۆڵی لێژنەی دۆستایەتی عێڕاقی - ئوردنی و گۆڕینەوەی شارەزایی یاساڕێژی بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.