بەغداد/ INA
نوێنەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران وسەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەییاز پڕۆژەی ناشتنی یەک ملیۆن دارخورمای لە موسەننا کردەوە.
فەییاز لە لێدوانێکیدا لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەکە که پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی پارێزگای موسەننا کێشەی کەمداهاتی و هەژاری هەیە و ئێمە بەچەندپڕۆژەیەک خزمەتی دەکەین.
وتیشی ئامانج لەم پڕۆژەیە ناشتنی یەک ملیۆن دارخورمایە کە هێزە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی بەشداری تیادا دەکەن وبۆجیهان دەسەلمێنین کە لە کشتوکاڵیش داهێنان دەکەین وەک چۆن لە بەرگری لەنیشتیمان داهێنانمان کرد.