مندلاوی و شاخوان عبداللە جەژنی نەورۆز پیرۆزدەکەن

سیاسی
  • 21-03-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی و جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عبدالله ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزباییان لەگەلی عێڕاق کرد بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.
    مندلاوی لەبایاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کورد دەکەم بەبۆنەی جەژنی نەرۆزەوە ، جەختی لەوەش کردەوەکە ئاهەنگەکانی گەلەکەمان بەیەکێک لە قەشەنگترین تابلۆکانی برایەتی هەژماردەکرێت
    ، ئەم فرەجۆریەش هێزێکە بۆ عێڕاقیەکان کە دەست بە ژیارو مێژووی خۆیانەوەدەگرن.
    مندلاوی داوای لەهاووڵاتیان کرد کە هاوکاری زیاتری حکومەت بن بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و گەندەڵی.
    هەروەها شاخوان عبداللە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی کورد وکوردستان کرد لەسەرانسەری جیهاندا .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وتی کە شاخوان عبدااللە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کورد وکوردستان کرد بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوەو داواشی کرد کە پەیوەندی نیشتیمانی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێڕاق تۆکمە بکرێت.
    هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە زۆر گرنگە هاوکاری و گفتوگۆ لەنێوان هەولێر وبەغداد لەچوارچێوەی دەستووردا بەردەوام بێت و کێشە هەڵپەسێرراوەکان چارەسەربکرێن.