بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەورو ڕێژنە بارانی سووک لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتدادەبێت، لەباکووریش نیمچەهەورو ڕێژنەبارانی سووک لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا دەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و هەندێک هەوریش دەبێت، پلەکانی گەرماش چەندپلەیەک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردووناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەوردەبێت ولە باکووریش نیمچە هەورو ڕێژنەبارانی سووک دەبێت کەجاری واش بروسکەی لێدەکەوێتەوە، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باشووردا لەڕۆژی پێشتر چەند پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش نیمچە هەوراوی دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لەناوچەکانی باکووریش نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست نیمچەهەورو دەرفەتی بارانبارین دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژاوایدا جاروبار بروسکەش دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباکووریش نیمچەهەورو سووکەباران و بروسکە دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە ، لەباشووریش نیمچەهەورو پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت .