بەغداد/ INA
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئافرەتێکی تیرۆریستی دەستگیر کردووە لە ناحیەی زاب لە ڕۆژاوای پارێزگای کەرکوک.
بەیاننامەی حەشدی شەعبی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی ئەمنی هاوبەش لەحەشدی شەعبی و هەواڵگری حەشدو سوپا توانیان ئافرەتێکی تیرۆریست دەسگیربکەن لە ناحیەی زاب لەڕۆژاوای کەرکوک.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە کە هێزەئەمنیەکان بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد
ئۆپەڕاسیۆنەکەیان ئەنجام دا و بڕیاری دادوەربەپێی مادەی 4 ی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەکرێت.