بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گوژمەی ئەو قەرزەی دیاریکرد کەبە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و خانەنشینان دەدرێت.
بەیاننامەی بانکەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی قەرزی فەرمانبەران و ئەندامانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگری وخانەنشینان دەگاتە 25 ملیۆن دینار کە بە 5 ساڵ دەدرێتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەڕێگای ماڵپەڕی ئەلکتڕۆنیەوە داواکانی قەرز پێشکەش دەکرێن.