بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆماننوسی عێڕاقی عبدالرحمن ڕوبەیعی ماتەمینی دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ماتەمینی خۆی دەربڕی بۆ ڕۆماننوسی مەزنی عێڕاق عبدالرحمن ڕوبەیعی
کە پاش نەخۆشی کۆچی دوایی کرد انا لله وانا الیه راجعون ،سودانی وتیشی کە بەکۆچی دوایی ڕوبەیعی ئەدەبی عەرەبی یەکێک لە سیمبولەکانی خۆی لە بواری چیرۆک و ڕۆمان وشیعر و ڕەخنە لەدەست دا ، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی کۆچکردوو و بۆ ناوەندی ڕۆشنبیری عێڕاقی وعەرەبی ڕادەگەیەنین .