بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە شارەوانی بەغدا یەكەمین فێستیڤاڵی نەورۆزی بەغدای بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەبرد و بە بەشداری حكومی و پەرلەمان.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەمڕۆ نوێنەری سەرۆك وەزیران و بەڕێوەبەری نووسینگەكەی ئیحسان عەوادی سەرۆكی شارەوانی بەغدا و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و نوێنەرانی بەغدا بڵێسەی ئاگری نەورۆزیان داگیرساند.
لە كاتێكدا عەمار موسا سەرۆكی شارەوانی بەغدالە وتارەكەیدا لە میانی مەراسیمی فێستیڤاڵەكەدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و دووپاتیكردەوە: جەژنی نەورۆز ئەو جەژنەیە كە گەلەكەمان بەتایبەتی برا كوردەكانمان بەڕێوەی دەبەن كە بەهۆی واتا ڕەمزیەكانییەوە، كە ئاماژەیە بۆ ڕەتكردنەوەی نادادپەروەری و چەوسانەوەیە ڕۆحی مرۆڤكان و تێبینی ئێمە لەژێر ناونیشانی نەورۆز بەغدا ئاهەنگەكەمان بەڕێوەدەبەین، وەك دەربڕینێك بۆ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ برا كوردەكانمان و چارەنووسمان یەك و ئامانجمان یەكە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : ئەم جەژنە یەكێكە لە ناوە نوێێیەكان، كە سەرەتای هیوایەكی نوێیە بۆ بنیاتنانی عێراقێكی ئازاد و سەربەرز، ئاماژەی بەوەشكرد : ڕێكەوتێكی باشە كە جەژن هاوكاتە لەگەڵ فێستیڤاڵەكانی بەهار و ڕۆژی جەژنی دار.
هەروەها وتیشی : دوێنێ پەردە لەسەر یەكێك لە گرنگترین فێستیڤاڵەكانی بەهارمان هەڵگرت كە شارەوانی پێداگری دەكرد ساڵانە سازبكات، ئەویش فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ گوڵ، بە بەشداری زۆرێك لە وڵاتانی دۆست و باقی پارێزگاكانی عێراق.