كار نیو میلۆن ئەوانەی دەیانگرێتەوە بۆ سودمەند لە پاراستندا و وادەی خەرجكردنەكە دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 20-03-2023, 21:59
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، زیاتر لە نیو ملیۆن سودمەند خراونەتە ناو پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە، هاوكات وادەیەك بۆ خەرجكردنی باجەكانیان دیاریكردووە.
    سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەحمەد موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تیمێك لە زیاتر لە 70 توێژەر لە ئێستادا لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی لەناوچەی شەواكە كە بە یەكێك لە ناوچە كۆن و هەژارەكان دادەنرێت، بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییەكی تەواو لەسەر ئەم ناوچەیە و وە بە ئامانجگرتنی ئەو دانیشتووانەی كە داوای پاراستنی كۆمەڵایەتییان نەكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی ساڵی 2023 مووچەی ئەو كەسانە دەدرێت كە پارێزگاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
    جەختیشی كردەوە : تەواوكردنی قۆناغی یەكەم كە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس زیاد كراون لەگەڵ پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی داواكاری لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بەوانەی پێشكەشیان نەكردووە و چاودێری دەكرێن لەلایەن توێژەرانی كۆمەڵایەتییەوە و فۆڕمەكە پێیان دەدرێت و زانیارییەكانیان تێیدا تۆمار دەكرێت.