بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ڕەشید ڕێنماییەكی بۆ لقەكانی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار دەركرد.
بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: بەڕێوەبەری گشتی باسم عەبد عەلی یوسف بەڕێوەبەری لقەكانی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلاری ئاڕاستەكردووە، بەردەوام بن لە كاركردن و سبەینێ سێ شەممەلە پشوودا دەرگای بانكەكە بكەنەوە.
بانكەكە داوای لە هەموو ئەو گەشتیار و نوێنەران كردووە كە ئارەزووی كڕینی دۆلار دەكەن لە كاتی كاركردندا سەردانی لقەكان بكەن.