بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،فەرمانی لێپێچینەوەی لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای چیمەنتۆی عێراقی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست سەرپێچی لە ئەرکەکانی کارەکەی ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە تایبەتمەندە بە پرسەکانی دەستپاکی، فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی کۆمپانیای چیمەنتۆی گشتی عێراق دەرکردووە، دوای لێکۆلێنەوە لە ڕاپۆرتی بەشی وردبینی دەستەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو " کە تۆمەتبارەکە سەرپێچی لە گرێبەستی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی دوو تانکی سووتەمەنی لە کارگەی چیمەنتۆی "بادوش" کردوە ، کە یەکێکە لە کارگەکانی چیمەنتۆی باکوور، کە توانای هەر تانکییەک (5,000,000) لیترە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "دادگا بڕیاری لێکۆڵینەوەکەی دەرکردووە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (٣٣١) لەیاسای سزادانی عێراقی .