بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە،پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی تایبەت بە هاوکارییەکانی پەرەپێدانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپای پشتڕاستکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،سەرۆکایەتی نوێنەریەتی باڵای بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەکێتی ئەوروپا کرد ، بۆ کارەکانی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی هاریکاری عێراق و ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە بەشداریی بریکارانی وەزارەتەکان دەرەوە و کۆچبەران و گواستنەوە و ژینگە، سەرۆکی فەرمانگەی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆز عێراق لە یەکێتی ئەورووپا و باڵیۆزی عێراق لە بەرلین و نوێنەرانی وەزارەتەکانی بازرگانی و نەوت و دارایی و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپاو و وەزیرانی دەرەوەی فینلاند و سوید و کۆماری چیک و یۆنان و دانیمارک و کۆمیساری کارووباری کۆچ لە یەکێتی ئەوروپا و نوێنەرانی چەند لایەنێکی تری پەیوەندیدار.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" کە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار و هاوبەشیان تاوتوێکرد، لە پێش هەموویانەوە هاوکاریی بازرگانی و ئابووری و ڕێگاکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هەڵسەنگاندنی تواناکانی ئێستای هەردوولا بەتایبەت لە بواری هاوکاریکردنی وزە و ئەو پشتگیرییەی کە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت پێشکەشی عێراق بکات لە پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی نەوت و غازدا ، بە ئاماژەدان بە پرسەکانی هاوکاری دارایی و ژینگە و کۆچبەریشەوە .
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە " لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا،پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی تایبەت بە هاوکارییەکانی پەرەپێدانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپاش ڕاگەیەندرا.
لەلایەن خۆشیەوە "جۆزێپ بۆرێل " و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ، پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق و حکومەتەکەی دووپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی کە بنەماکانی مافی مرۆڤ تێیدا جێگیر بێت، هەروەک لایەنی ئەوروپی ستایشی "ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی عێراقیان کرد لە ناوچەکەدا ، وەک فاکتەری سەقامگیری ، بەتایبەت ڕۆڵی لە ڕێککەوتنی سعودیا و ئێران بەرز نرخاند.