وەزیری بازرگانی سعودیا گەیشتە عێراق

سیاسی
  • 20-03-2023, 13:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ماجد عەبدوڵا " وەزیری بازرگانی شانشینی سعودیا گەیشتە عێراق.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانان، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"محەمەد عەلی تەمیمی " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، پێشوازی لە "مەجید عەبدوڵڵا قەسابی" وەزیری بازرگانی لە شانشینی سعودیا و وەفدی یاوەری کرد. 
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پتەوکردن و پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کردووە.