زیدان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی نوێی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دادوەری دەکات

ناوخۆ
  • 20-03-2023, 13:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دادوەری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا.
     دەسەڵاتی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە"فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دادوەری عێراقی کرد،کە لە براوەکانی هەڵبژاردنی کۆمەڵەکەن کە لە 3/19/2023 بەڕێوەچوو.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"زیدان" پیرۆزبایی لە براوەکانی هەڵبژاردنەکە کرد، هیوای خواست رێگاو رێبازی ئەو کەسانە بگرن کە لە پێش ئەوان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکە کردویانە ، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بکات.