بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،و "ماجید عەبدوڵڵا قەسابی"وەزیری بازرگانی سعودییە،ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەرییان لە پاراستنی و دەستەبەر کردنی ژینگەی سەلامەت بۆ وەبەرهێنانیان تاوتوێکرد.
دەسەڵاتی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "مەجید عەبدوڵڵا قەسابی" وەزیری بازرگانی سعودیە کردووە و لە کۆبوونەوەکەشدا کە هەریەک لە "محەمەد تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،و "عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی شانشینی عەرەبی سعودی لە بەغدا ئامادەی بون "زەیدان"باسی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کردووە لە دەستەبەرکردن و پاراستنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان لەڕێگەی دادگا بازرگانییەکانەوە.