دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی کارەبا گفتوگۆ لەسەر ڕێکارە دادوەرییەکانی پەیوەست بە داوا یاساییەکانی وەزارەت دەکەن

سیاسی
  • 20-03-2023, 12:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"دادوەری فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و "زیاد عەلی فازل "وەزیری کارەبا، ڕێکارە دادوەرییەکانی پەیوەست بە داوای یاسایی وەزارەتیان تاوتوێ کرد.
     لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ دووشەممە "فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا کرد. 
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەدواداچوونی ڕێکارە دادوەرییەکان کراوە بۆ داواکانی وەزارەتی کارەبا لەبەردەم دادگاکان.