بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە،دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری ڕاگەیاند، کە تاوانی پلان بۆکێشراویان لە بابل ئەنجامداوه.
دەزگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی رایگەیاندوە" لە درێژەی ئەو هەڵمەتە هەواڵگریانەی کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ روووبەرووبونەوە و سنووردارکردنی چالاکییەکانی باندەکانی تاوان،کە کاردەکەن بۆ بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان.
باندێکی تاوانکار لە پارێزگای بابل بەدواداچوونیان بۆ کرا،کە پێکهاتبوون لە سێ تۆمەتبار کە چەندین تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە،و جلوبەرگی سەربازییان پۆشیوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان فریو بدەن کە ئەوان هێزی ئەمنین.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە "کە دوای ئەوەی بەردەوام بەدواداچوون بۆ مەلەفەکە کراوە، هێزەکە بۆسەیەکیان داناوە و توانیویانە باندەکە دەستگیربکەن،دوای دەستگیرکردنیشیان بە ئاشکرا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ڕێوشوێنی پێویستی یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر .
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بکوژەکەی عەمیدێکی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی رایگەیاندوە " کە ئەمرۆ هێزە ئەمنیەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بکوژی عەمیدێک لە نەینەوا راگەیاند
هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ دوای چاودێری و گەران بەدوای باندە تاوانکار و تیرۆریستەکان ، توانیان لە بۆسەیەکدا لە نزیک شەقامی سەرەکی لە لای چەپی شاری موسڵ تۆمەتبارێک کە لەلایەن یاساوە داواکرابوو ،دوای ئەوەی ئەم تاوانبارە ویستویەتی لە بۆسە ڕزگاری بێت، بەڵام هێزەکان توانیان بە برینداری دەستگیری بکەن.