بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئكیدی لەسەر پەرۆشی حكومەت كردەوە لە پشتیوانیكردن لە كەسوكاری شەهیدان و چاودێریكردنی بریندارەكان، وتیشی ئەوانە لە دڵماندا دەمێننەوە و هەرگیز لەیادیان ناكەین. سەرۆك وەزیران لە میانی چاوكەوتنی بە ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان، ئەوەش بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "شەهیدان بە دیهێنەری سەركەوتنن، بەبێ ئەوان ئەو زەویانە رزگار نەدەكگرا"، وتیشی "ئەوەی گیانی خۆی بەخت دەكات مایەی شانازییە بۆ خێزان و وڵاتەكەی، شەهیدان خۆیان ئەو رێگەیەیان هەڵبژارد كە لوتكەی لەخۆبوردنە". عەبادی راشیگەیاند: "بە گیانفیدایی شەهیدان و برینداران و جەنگاوەران و فتوای سیستانی قۆناغەكەمان تێپەڕاند، عێراق لە ئێستادا بەهێزتر و زیاتر یەكگرتووە ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی 2014دا دیانگوت عێراق كۆتاییهات".