مەندەلاوی داوای پێداچوونەوە بە رێکارەکانی دابەشکردنی خاوەن بڕوانامە باڵا و یەکەمەکان دەکات دوای دامەزراندنیان

سیاسی
  • 19-03-2023, 21:37
  • +A -A

    بەغداد//INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،داوای پێداچوونەوە بەو رێکارانەکرد کە خاوەن بڕوانامەکانی دابەشکردوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی پسپۆڕیەکانیان ، کە پێویست دەکات سوود لەتوانا زانستی و لێهاتووییان وەربگیرێت.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە ، تیایدا ئەوەی خستۆتەروو "کە ئەمڕۆ "مەندەلاوی" سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵ و لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زنستی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
    کەتیایدا میوانداری "نەعیم عبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و "تەیف سامی " وەزیری دارایی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی راژەی فیدراڵی کرد.
     بەپێ راگەیەندراوەکە "مەندەلاوی " جەختی لە گرنگی پێداچوونەوە بەو میکانیزمانە کردەوە کە بۆ دابەشکردنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و خوێندکارە یەکەمەکان بەکاردێت و، بە لەبەرچاوگرتنی پسپۆڕی و شوێنی جوگرافی ، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە لێهاتوویی زانستی و وزەی گەنجان، و ئاسانکاری ڕێکارە ڕاستەوخۆکان بۆ ئەوانەی فەرمانی وەزاری دەیانگرێتەوە بە کردنەوەی سەنتەری زیاتر لە زانکۆکان بۆ خێراکردنی هەنگاوەکە.
     "مەندەلاوی " جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی 2 ی یاسای ژمارە (68)ی ساڵی 2017 کردەوە کە بریتی یە لە دادپەروەری لە دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکاندا، و کارکردن لەگەڵ ئەو بەشە گرنگەی کە جێی متمانەیە لە بنیاتنانی زانکۆکان و ئایندەی ئەکادیمی و توێژینەوە پیشەیی ئەوان، و خێراکردن لە کردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی (بەشی دووەم) کە زیاترە لە (31,000) پلەی وەزیفی. 
    راگەیەندراوەکەی نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشداوە" کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین بانەت و تەوەری گرینگ کران کە بریتی بوون لە: میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و شێوازی دابەشکردنیان بەسەر وەزارەت و دەزگاکان و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان بەوەزارەتەوە ، هەروەها هۆکارەکانی جیاوازی و ناتەبایی نێوان پسپۆڕی (بڕوانامە) و کارەکەی.
    هەروەک لە کۆبونەوەکە باس لە پسپۆری لە دامەزراندن و لەهۆکارەکانی دوورخستنەوەی ژمارەیەک ماموستای زانکۆ (موعید) ی کۆلیەوە ، سەرەرای بونی مەرجی پێویست ، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی کە لەدەرەوەی عێراقن، هەروەک لەچەند پرسێکی تری تایبەت بە نەخستنەڕووی مۆڵەتی خوێندنی خانەنشینان لەکاتی دامەزراندنیان، و هەروەها هۆکارەکانی مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی کە بە کرێی رۆژانە ئەرکەکانیان رادەپەرێنن و ئەوانەشی گرێبەستن وەک بریاری دوای ٢ی تشرینی یەکەم 2019، هاوشێوەی هاوتاکانیان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و کارەبا، هەروەها هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی یاسای دەزگای شەهیدانی بڕگەی پێنجەمی مادەی 17 ی ژمارە (٢)ی ساڵی 2016،هەروەها مادەی 12 یاسای 57ی ساڵی 2017.