ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری پەروەردە و سەرۆکی ئەنجومەنی راژە دەکات

سیاسی
  • 19-03-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی پەرلەمان ، میوانداری " نەعیم عبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و " مەحمود تەمیمی" سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی فیدراڵی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی ،بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار "لەیلا تەمیمی " و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ، میوانداری هەریەک لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا و سەڕۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی فیدراڵی کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین بانەت و تەوەری گرینگ کران کە بریتی بوون لە: میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و شێوازی دابەشکردنیان بەسەر وەزارەت و دەزگاکان و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان بەوەزارەتەوە ، هەروەها هۆکارەکانی جیاوازی و ناتەبایی نێوان پسپۆڕی (بڕوانامە) و کارەکەی.
    هەروەک لە کۆبونەوەکە باس لە پسپۆری لە دامەزراندن و لەهۆکارەکانی دوورخستنەوەی ژمارەیەک ماموستای زانکۆ (موعید) ی کۆلیەوە ، سەرەرای بونی مەرجی پێویست ، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی کە لەدەرەوەی عێراقن، هەروەک لەچەند پرسێکی تری تایبەت بە نەخستنەڕووی مۆڵەتی خوێندنی خانەنشینان لەکاتی دامەزراندنیان، و هەروەها هۆکارەکانی مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی کە بە کرێی رۆژانە ئەرکەکانیان رادەپەرێنن و ئەوانەشی گرێبەستن وەک بریاری دوای ٢ی تشرینی یەکەم ، هاوشێوەی هاوتاکانیان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و کارەبا، هەروەها هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی یاسای دەزگای شەهیدانی بڕگەی پێنجەمی مادەی 17 ی ژمارە (٢)ی ساڵی 2016،هەروەها مادەی 11 یاسای 57ی ساڵی 2017.