ئیبراهیم ڕەئیسی پێشوازی لە بانگهێشتی شای سعودیە دەکات بۆ سەردانیکردنی بۆ ڕیاز

جیهانی
  • 19-03-2023, 19:09
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران،پێشوازی لە بانگهێشتی شا" سەلمانی عەبدولعەزیز" پادشای شانشینی عەرەبستانی سعودی کرد بۆ سەردانیکردنی ڕیازی پایتەخت.
     لەوبارەیەوە "محەممەد جەمشیدی" یاریدەدەری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ، لە تویتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردوە ڕایگەیاند "شا" سەلمان عەبدولعەزیز " پادشای سعودیا، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەردوو وڵاتی برا کرد و بانگهێشتی سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز ئارستەی سەرۆک کۆماری ئێران کردوە،هەروەک داوای بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری و ناوچەیی کرد.
    "جەمشیدی" راشيگەیاند: سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لەم بانگهێشتە کرد، و ئامادەیی ئێرانی بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان دووپات کردەوە.
     لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەم مانگەدا لە پەکین بەڕێوەچوو،سعودیا و ئێران ڕێککەوتوون کە هێزی سەربازی لەدژی یەکتر بەکار نەهێن و پشتیوانی لە گروپی دژ بە یەکتر نەکەن و پشتیوانیان نەبن، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە 7 ساڵ لەمەوبەر پچڕا و دووبارە کرانەوە باڵیۆزخانەکانی هەردوو وڵات لە ماوەی دوو مانگدا.