وەزارەتی ژینگە :چاندنی ملیۆنێک دارخورما لە بیابانی سەماوە هەنگاوێکی گەورە و گرینگە

ناوخۆ
  • 19-03-2023, 18:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"نزار ئامیدی"وەزیری ژینگە،دەستپێشخەریی هێزەکانی حەشدی بۆ چاندنی ملیۆنێک نەمامی خورما لە بیابانی سەماوە بە هەنگاوێکی گەورە بۆ بەهێزکردنی بەرنامەی حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زانی.
     "ئامیدی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"واقیعی ژینگەیی وڵات شاهیدی پێشکەوتن دەبێت لە ڕێگەی ئەو جۆرە دەستپێشخەرییانەوە کە گوزارشت لە ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەرز دەکەن و بەشدارن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا،کە بووەتە تەحەدایەکی گەورە ، لە ڕووبەڕووبوونەوەی وڵات بە تایبەتی و جیهان بە گشتی.
     بەیاننامەکەی وەزیری ژینگە ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەم دەستپێشخەرییانە هاوکاتە لەگەڵ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆرانی کەش وهەوا و رووبەرووبونەوەی بە بیابانبوون، و بەرنامەی ئاسایشی خۆراک و جەژنی دار ، هەروەک دەستەی حەشد سپۆنسەری پڕۆژەیەک دەکات بۆ چاندنی ملیۆنێک دار خورما لە بیابانی سەماوە، کە ڕۆژی سێشەممە 21ی ئازار دەست پێدەکات.