بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"حەییان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت و "هەیسم غەیس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) جەختیان لەسەر گرنگی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە.
"عاسم جیهاد" وتەبێژی وەزارەتی نەوت،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە" لەمیانی پێشوازیکردنی وەزیری نەوت لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت"ئۆپێک" و لە کۆبوونەوەیەکدا ڕۆڵی گەورەی "ئۆپێک" و "ئۆپێک پڵەس " ی لە سەقامگیری بازاڕە جیهانییەکان بەرزنرخاند، هەروەها گرنگی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و لە هاوسەنگکردن و دابینکردن و داواکاریدا نرخاند.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"وەزیر نەوت پاڵپشتی عێراقی بۆ ئەمینداری گشتی "ئۆپێک" دەربڕی بۆ ئامانج و هەوڵەکانی ڕێکخراوەکە، کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی لە سەقامگیری بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا.
لە بەرامبەردا "غەیس"خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ برایانی لە وەزارەتی نەوت و بەرپرسانی ناو حکومەت ، هەروەک ستایشی "ڕۆڵی عێراق لە ڕێکخراوەکە و لە بازاڕی جیهانی نەوتدا کرد ،وەک دووەم بەرهەمهێنەری نەوت لە نێو وڵاتانی ئەندام ،لە ڕێکخراوەکە،هەروەها ڕۆڵی مێژوویی عێراقی لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە لە بەغدا لە ساڵی ١٩٦٠ بەرزنرخاند.