بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی،خواستی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی پشتڕاستی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانە بۆ ئاسۆیەکی فراوانتر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی لە "عەلی شەمخانی"ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەفدی یاوەریکرد ،کە "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە بەغدا یاوەری وەفدەکەبوو.
بەیاننامەکە ، ئاماژەی بەوەشکرد" "ئەعەرەجی" لەگەڵ "شەمخانی" پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەدا کرد، جگە لەوەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تارانیان تاوتوێکرد، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو وڵات و گەلی دۆست بکات.
بەپێی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی " دووپاتی کردەوە"کە عێراق پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی سعوودیە دەکات و بە پێشهاتێکی گرنگی بەرژەوەندی ناوچەکەی دەزانێت .
هەروەک هیوای خواست کە "تێگەیشتن و ئەرێنی هەبێت بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە .
هەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران خواستی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە بۆ ئاسۆیەکی فراوانتر .
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە " کە لەلای خۆیەوە "شەمخانی " دووپاتی کردەوە کە عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران توانیان پەیوەندی دۆستانە بونیادبنێن و گەشە ی بەردەوامی پێبدەن ،کە دڵنیاییەکانی لەهەوڵی سەرکردایەتی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا چڕ بووەتەوە.