بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، "ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی مەتمانەی لە ژمارەیەک بەرپرس ساندەوە ، دوای ئەوەی کە سەلمێندرا کە دەستیان لەگەڵ کەرتی تایبەت تێکەڵکردوە .
وەزارەت ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە" یەکێک لە بەرنامەکانی حکومەت بریتییە لە شەفافیەت و پێداچونەوە بۆ سەرجەم پرسەکانی وەزارەت، لەو روانگەیەشەوە"ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی ، رێنمایی ئاراستەکردووە، لەسەر بنەمای زانیاری پشتڕاستکراوە سەبارەت بە دزەکردنی دەرمانی هاوردەکراو بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت لە فەرمانگەی تەندروستی سەڵاحەددین،دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییەکان ، وەزیر تەندروستی بریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنن بۆ بەدواداچوونێکی لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و ڕەوانەکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارێتییان سەلمێنراوە بۆ بەردەم دادگا تاوەکو بەپێی یاساکانی کارپێکراوەکان سزای خۆیان وەربگرن.