دەستەی ڕاگەیاندن هۆشداری دەدات سەبارەت بە كارەكانی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆی لە مانگی ڕەمەزان دا

ناوخۆ
  • 19-03-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان داوای لە ڕاگەیاندنەكان كرد كە وەبەرهێنان لە كەشوهەوای مانگی ڕەمەزان بكەن لە پەخشكردنی كارە تەلەفزیۆنییەكان و ڕادیۆییەكان و پاراستنی پیرۆزی مانگەكە، هاوكات هۆشداری دن لەو دەدات لەپێشێلكاریانەی كە كاریگەرییان لەسەر پێكهاتەی كۆمەڵایەتی هەیە.
    سەرۆكی دەستەكە عەلی موئەیید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سانسۆری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بەپێی یاسا و ڕێكخستنەوەی ڕوون و ئاشكرای ڕێساكانی پەخشی میدیایە كە لەبەردەستی هەموو میدیای مۆڵەتپێدراوەكاندایە .
    ڕوونیشیكردەوە : لە ئەگەری سەرپێچیكردنی یاساكانی پەخش دەستەكە دەستوەردان دەكات و ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە چارەسەركردن و ئاماژەی بەوەشكرد : رێكارە سەرەتاییەكانی چاودێریكردن لە ڕێگەی سەندیكای هونەرمەندانی عێراقییەوە ئەنجامدەدرێت، بەو پێیەی پێوەریان هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمەكان و قبوڵكردن یان ڕەتكردنەوەیان.
    موئەیەد داوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی مۆڵەتپێدراو كرد، كەشوهەوایەكی ئیمانی لە ڕەمەزاندا بەرهەم بێنن و بكەن لە پەخشكردنی ئەو كارانەی كە پیرۆزی ئەم مانگە بپارێزن و ڕۆحی هاودەنگی و خۆشەویستی و بەزەیی لەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوبكەنەوە، هۆشداریشیدا لە پێشێلكارییەكان كە یاسا و ڕێساكانی كارپێكراو تێنەپەڕێنێت،یان ئەوانەی كاریگەرییان لەسەر هەمان تاكی پێهاتەی كۆمەڵایەتی هەبێت .