بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 58 ملیار دیناری لە شارەوانییەكانی نەجەف و كوفە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەناردووە وتێیدا هاتووە : ئەو پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەی كە لەلایەن ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی نەجەفەوە ئەنجامدراوە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پارێزگاكە وەرگیراون ئاماژەی پێكراوە كە كارەكانی بەدواداچوون بووە و هۆی بەفیڕۆدانی بڕی (52,172,000,000) دینار بۆ چاككردنەوەی ئامێرەكانی سەر بە شارەوانی پارێزگا لە ماوەی شەش ساڵدا تەرخانكراوە، كە لە (2017 تا 2022) درێژدەبێتەوە.
ڕوونیشیكردەوە : دوای پێداچوونەوە بە خشتەكانی خەرجكردن بۆ ئەو بڕە پارانە، دەركەوت كە بڕی (27,992,000,000) دینار بۆ چاكسازی لە ماوەی ساڵانی 2020 و 2021 تەنها خەرجكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی كوفە ستافی فەرمانگە چاودێری بوونی بەڵگەنامەی ئاڵوگۆڕكردنیان كردووە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (2021 و 2022) كە بڕە پارەكانیان بڕی (6,081,868,910) دینار بووە، كە واژۆی ژمێریار و وردبینیكەر، بەڕێوەبەری ژمێریاری و ووردبینی و بەڕێوەبەری شارەوانی لەسەر نەبووە و بە پێشێلكردنی یاسا و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم بەڵگەنامانە پەیوەندییان بە مووچەوە هەیە بۆ كاری پاككردنەوە و ئامادەكردنی كەرەستەی جۆراوجۆر بۆ شارەوانی كوفە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەهای ئەو بڕە بەڵگەنامەیانەی واژۆ نەكراون بۆ ساڵی 2021 بڕی (5,542,758,460) دینار بووە، هاوكات بەهاكەیان لە ماوەی ساڵی 2022 بڕی (539,110,450) دینار بووە.