دیوانیە -INA- سفات عەزاوی
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە هەڵمەتێكی گەورەی بۆ گەڕان بەدوای داواكراوان و كۆنتڕۆڵكردنی چەكی هەڵهاتوو دەستپێكرد.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە عەبتان محەمەد موتڵەگ شبلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە هەڵمەتێكی گەورەی دەستپێكرد، كە لە قەزای شنافییە و ناحیەی عەفەك و هۆڕی دلمج ئەنجامیدا تا گەیشتن بە سنوورە ئیدارییەكان لەگەڵ پارێزگاری واست بۆ گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و دادگاییكردنی گروپە دەرچووەكان و هەموو ئەوانەی كە ئاسایشی پارێزگاكە ناسەقامگیر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكان دەستیانكرد بە پشكنینی ناوی داواكراوان و پشكنینی شوێنە گوماناویەكان و كێڵگە و پێكهاتەكان، بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییە جیاوازەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی ژمارەیەك سەرپێچیكار لە حاڵەتی جۆراوجۆر و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك چەك.