بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشەمەری ڕەزامەندی لەسەر 4 توێژدا بۆ مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك دەربڕی.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ئەو توێژانە بگرێتەوە كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە بە پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك بەپێی ئەو ڕێسا و یاسایانەی لەم چوارچێوەیەدا كارپێكراون، بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی ئەو كارانەی كە پێیان سپێردراوە بەم شێوەیەی خوارەوە: -
1- بازرگانان خاوەنی ناسنامەی ژووری بازرگانی (پلەی یەكەم و دووەم).
2- بەڵێندەران (پلەی یەكەم و دووەم) دوای ئەوەی ئەمە لە لایەن یەكێتی بەڵێندەرانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
3- زێڕینگر دوای پشتڕاستكردنەوەی بەدەستهێنانی مۆڵەتی كار و پشتڕاستكردنەوەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانان- دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری.
4-خاوەن فرۆشگاكانی گەیاندنی مووچە، دوای ئەوەی ئەمە لەلایەن كۆمپانیای (كی كارت) پشتڕاستكرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوانەی ئارەزووی دەكەن لەو توێژانەی كە لە ڕەزامەندی پێشوودا ئاماژەیان پێكراوە دەبێت بەڵگەی بەشداریكردنیان پێشكەش بكەن، بەپێی ئەوەی ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی بتوانین داواكارییەكانیان بە پشتگیریكردنی بەڵگەنامە و پشتگیرییە پێویستەكان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەین بۆ ڕەچاوكردنی لەلایەن ڕێسا و یاسا كارپێكراوەكانەوە.
بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ هەژماری ئیمەیڵ: