حەلبوسی وحەكیم تاوتوێی یاساكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگارەكان و بودجە دەكەن

سیاسی
  • 19-03-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی تاوتوێی یاساكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بودجەیان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی وڵات و چاودێری و ڕۆڵی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگی پەسەندكردنی ئەو یاسایانە كرد كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها باسیان لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكان و یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و یاساكانی تری وەرەقەی ڕێككەوتنی سیاسی و پرۆگرامی وەزاری كرد.