هەواڵگری سەربازی تیرۆریستێك دەزگیردەکات كە هەوڵیدا بێتەنێو نەینەوا

ئەمنی
  • 19-03-2023, 13:07
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، تیرۆریستێكیان دەزگیر کردووە كە هەوڵی داوە بێتە نێو پارێزگای نەینەوا .
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان لە فیرقەی (هەواڵگری و ئاسایش)ی فیرقەی شانزە، و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیوای سێی پیادە، بۆسەیەكی وردییان لەبازگەی شەهید عەمید سەبهان دانا لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی پارێزگای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەئەنجامی بۆسەیەكدا یەكێك لەو تیرۆریستانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4) ی تیرۆر دەستگیركراوە، هەروەها بەشێوەیەكی یاسایی ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.