بەغداد- INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە برۆكسل، هاوكات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەیەكی فراوانتر ئەنجام دەدات.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ شاندی یاوەری بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كە بە سەردانێكی فەرمیدا كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی خولی سێیەمی ئەنجومەنی هاوكاری نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری دەرەوە كۆبوونەوەیەكی فراوانكراو لەگەڵ سەرجەم وەزیرەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەنجامدەدات، هەروەها چەندین كۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامدەدات، بەو پێیەی لەگەڵ نوێنەری باڵای كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەكێتی ئەوروپا (جۆزێپ بۆرێل) كۆدەبێتەوە و هەروەها لەگەڵ كۆمیساری یەكێتی ئەوروپا بۆ هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان (یۆتاه ئۆرپێلاینین) و ئەمینداری گشتی ناتۆ (یەنس ستۆتێلبێرگ) و وەزیری دەرەوەی كۆچبەری شانشینی بەلجیكا.