بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، هەیسەم غەیس، بە سەردانێكی فەرمی دوو ڕۆژی گەیشتە بەغدا.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت، عاسم جیهاد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت هەیسەم غەیس گەیشتە بەغدا بەسەردانێكی دوو ڕۆژی، كەلەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : خشتەی سەردانەكەی ئەمینداری گشتی ئۆپێك كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس لە بەغدا لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی سەردانی هەندێك شوێنی مێژوویی دەكات، لەنێویاندا هۆڵی (شەعب) كە لە ساڵی 1960 میوانداری یەكەم كۆبوونەوەی دامەزرێنەری ڕێكخراوەكەی كرد.