ڕافیدەین ماوەی گەڕاندنەوەی پێشینەی ئەلیكترۆنی دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 19-03-2023, 10:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕافیدەین ماوەی پێدانی پێشینەی ئەلیكترۆنی بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان دیاریكرد.
    بەیاننامەیەكی بانكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ماوەی پێدانی پێشینەی ئەلیكترۆنی بە فەرمانبەران و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینەكان (5) ساڵە بە ڕێژەی (60) مانگ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشینەكانی ئەلیكترۆنی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار و ئاماژەی بەوەشكرد : داواكاری پێشینەكە لە ڕێگەی داواكاری ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەینەوەیە.