دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە دایك و باوكی كوشتوە وخوشكەكەشی بریندار كردووە لە بەغدا

ئەمنی
  • 19-03-2023, 10:33
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە دایك و باوكی كوشتووە و خوشكەكەشی بریندار كردووە لە بەغدا.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایدا هاتووە : كە مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی هەواڵگریی بەرچاویان ئەنجامداوە لە بەدواداچوون بۆ بكوژێكی هەڵهاتوو كە دایك و باوكی كوشتووە و خوشكەكەی بە چەكی ئاگرین بریندار كردووە و لە ناوچەی زیونە لە بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : مەفرەزەكان توانیویانە بەدواداچوون بۆ تۆمەتبارەكە بكەن و لە ماوەیەكی پێوانەییدا دەستگیری بكەن و دەست بەسەر چەكی تاوانەكەدا بگرن دوای ئەوەی فڕێیداوەتە زبڵدان و هەوڵی شاردنەوەی داوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بەپێی پێویست گیراوەتەبەر.