بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی خۆی بۆ سبەینێ یەکشەممە ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی رایگەیاندوە " ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی ژمارە (20)ی ساڵی 1998 دواخست.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد"ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی 2012 تەواوکرد،جگە لەوەش کۆتایی بە خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی کاتی هێنا کە ئەرکی روونکردنەوەی پێشنیاری پێدرابوو لەبارەی رووبەرووبونەوەی مادەی هۆشبەر.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە " ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقێکی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی پیسبوونی نەوت بۆ ساڵی 1992 کۆتایی پێهێنا.
هەروەها ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی گواستنەوەی دەریایی لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆماری میسری عەرەبی کۆتایی پێهێنا.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەندا هاتووە" بۆ درێژەدان بە گفتۆهۆکان، ئەنجومەن دانیشتنەکەی بۆ سبەی یەکشەممە دواخست.