بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، جێبەجێکردنی 8 هەڵمەتی دەستگیرکردنی لە بەشەکانی "تۆمارکردنی خانووبەرە و شارەوانی و تەندروستی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند و ٧ تۆمەتباریش بەو هۆیەوە دەستگیرکران.
دەستەکە لە بەیاننامەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ئاشکرایکرد " کە تیمی لێکۆڵینەوەی لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف توانیان دەست بەسەر چەند تۆمارێکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرە لە نەجەف دا بگرن، کە بەهۆی یەوە بە بەهای (5,600,000,000) ملیار دینار لە دادگای پلە یەکەمی نەجەف بەناوی کەسێک دابین کراوە لەکاتێکدا پێچاوانەی ئەو زانیاریانەیە کە لەتۆماری بنەرەتی دا هاتوە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"تیمەکە
(5) کارمەندی لە شارەوانی نەجەف/ بەشی یەکەی پیشەسازی دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی سەرپێچیان لە کارەکەیان کردوە و سودمەندی کەسی بوونە لەسەر حیسابی دەوڵەت،بە خستنەڕووی لێدوان و زانیاری پێچەوانەی ڕاستییەکان،و هەڵخەڵەتاندنی وردبینیکاران ،کە ویستویانە خانووبەرەی دەوڵەت لە چوارچێوەی ناوچەی پیشەسازی لە شارەکەدا بەکرێ نەدرێت، کە لە سنووری بەرپرسیارێتی خۆیاندا نەبوە و هەموو ئەم موڵکانە لە ساڵی 2010ەوە داگیرکراون، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە کرێەک بدرێت بە شارەوانی، جگە لە بەکرێدانی کۆگایەک بە نرخێکی کەم بۆ هاوڵاتییەک کە بەپێچەوانەی مەرجەکانی گرێبەست بووە، و هەروەها دروستکردنی (٩) دوکان و بەکرێدانی بە بڕە پارەیەکی زۆر.
لە بەشیکی تری بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە " کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف سێ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی جیاواز ئەنجامدراون،و لەو ماوەیەدا دەرکەوتووە کە بڕە پارەیەک بەبڕی (553,345) هەزار دۆلاری ئەمریکی لە پارەی گشتی بەفیڕۆچووە بەهۆی ڕێکخستنی مامەڵەی کڕینی ساختە و ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی، بۆ سووتەمەنی فڕۆکەوانی،دوور لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی بۆ وێستگەی سووتەمەنی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە مەرجدار کراوە.
لەلایەکی دیکە لە فەرمانگەی تەندروستی نەجەف،گەندەڵی لە گرێبەستەکاندا هەبووە کە (٦٤) ئامێر بە بڕی (385,000,000) ملیۆن دینار کڕدراون، کە زیادەڕۆیی لە بڕە پارەکە کراوە هاوتا نەبوە لەگەڵ بڕی ڕاستەقینە،هەروەک لە ساڵی 2019 جگە لەو سەرپێچیانەی کە بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی چاودێری دارایی، بەشی وردبینی لە ناوچەی ناوەڕاست دەستنیشانکراون، هەروەها زیادەڕەوی لە گرێبەستی نەخۆشخانەی "ئەمەل" کراوە بە بڕی (163,000,000) ملیۆن دینار، و لیژنەی جێبەجێکردن لە وەزارەتی تەندروستی دەستکاری نرخەکانیان کردووە و پسوڵەی کڕین و ئۆفەریان لە کۆمپانیای ساختە هێناوە،هەروەک لێکچوونێک لە واژۆکان و دەستنووس لەو پسوڵانەدا هەیە، سەرەڕای ئەوەی کە پێداگیری کردوە لەوەی کە لەلایەن کۆمپانیا و فەرمانگە جیاوازەکانەوە دەرچووە.