وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەستگیرکردنی تۆڕێکی قاچاخچیەتی بەشوێنەوارەوە لە کوردستان راگەیاند

ئەمنی
  • 18-03-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە"لیوا یەحیا ڕەسول" وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچیەتی بە کەلوپەلی شوێنەوارەوە لە کوردستان ڕاگەیاند.
    لیوا "یەحیا ڕەسول" لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە درێژەی هەڵمەتەکانی و ڕاوەدوونان و دەستگیر کردنی گروپ و تۆڕەکانی تاوان،دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای زانیاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانی تۆڕێکی قاچاخچێتی بە شوێنەوارە دێرینەکان کە پێکهاتبون لو (9) تۆمەتبار دەستگیر بکات، کە تۆمەتباران بەنیازی ئەوە بوون دەستنووسێک کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە 3000 ساڵ بە قاچاخ لە عێراق ببەنە دەرەوە.
     بەیاننامەکەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان ئاماژەی بەوەشکرد" رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.