بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە "لیوا روکن سەعد حەربییە" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سومەر، دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا "عەقیل ناسری"مامۆستای زانکۆ راگەیاند.
"حەربییە" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)وت" تۆمەتباری کوشتنی "عەقیل ناسری "مامۆستای زانکۆ دەستگیرکراوە،کە لەسەر ماتورسکیلێکەوە هێرشەکەی ئەنجامداوەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامداوە .