بازرگانی قەبارەی چاوەڕوانكراوی بەرهەمهێنانی گەنم و پێویستی بۆ ئەمساڵ دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 18-03-2023, 19:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ شەممە، قەبارەی پێشبینیكراوی بەرهەمهێنانی گەنم و پێویستی ڕاستەقینەی وڵاتی دیاریكرد، و ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەو كەشتیانەی كە گەنمی هاوردەیان باركردووە لە مانگەكانی چوار و پێنجی داهاتوودا دەگەنە عێراق.
    بەڕێوەبەری گشتی پرۆسەی دانەوێڵە لەوەزارەتی بازرگانی خالید ئیسماعیل نەداوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: قەبارەی بەرهەمهێنانی گەنمی چاوەڕوانكراو ئەمساڵ لە نێوان 3.5-3 ملیۆن تۆن دەبێت و پێویستی ڕاستەقینەی وڵات 4 ملیۆن و 600 هەزار تۆنە.
    نەداوی ئەوەشی وت: لایەنی هاوردە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە پارێزراوە و دەستیكردووە بە مسۆگەركردنی گەیشتن بە گەنمی هاوردەی كەنەدی و ئوسترالی و ئەمریكی و ئێستا بڕی گەیشتنمان هەیە بۆ بەندەرەكانی عێراق لەنێوان 4 بۆ 5 كەشتیدا.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا كەشتییەكان یەك لەدوای یەك دەگەن، چونكە بەرهەم و هاوردەی ناوخۆ كۆی پێویستییەكان مسۆگەر دەكات.