بەغداد -INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ، ٨ میوانخانەی سەر بە داعشی تیرۆریستییان تێكشكاند لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکوک.
لە ڕاگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێدا هاتووە: "هێزەكانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرکووک لە ڕۆژهەڵاتی دیجلە و میحوەری باکوور کۆتایی پێهێنا، بە بەشداریی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان، و ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لیواکانی ٦١، ٥٢، ١٦، ٦٣ و ٤٠، فەوجەکانی بەشداریان كرد بەهاوكاری، فەوجی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە چوارچێوەی فەرماندەیی کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە و فەرماندەیی میحوەری باکوور لە حەشدی شەعبی بەشداربوون بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پشتیوانی و تەکنیکی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بە ئامادەبوونی هێزەکانی سوپا، وەڵامدانەوەی خێرا، و فڕۆکەوانی سوپا لە پشت زنجیرە چیای دووزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ بەدواداچوونی شانە تاوانکارەکانی داعش و سنووردارکردنی جوڵەی ئەندامانی ئەو تاقمە لەنێوان کەرکوک و سەڵاح الدین".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی وێرانکردنی 8 میوانخانە بۆ پاشماوەی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی 3 بۆمب کە مەبەست لێی کردنە ئامانجی یەکە سەربازییەکان".