بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕەشید پشتڕاستی کردەوە، کە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە ڕێژەی 2000 دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕەشید ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بانکی ڕەشید ئاڕاستەی لقەکانی کردووە کە پاکێجی سێیەم لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران جێبەجێ بکەن، بەو ڕێژەیەلە (2000) دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک، بە نرخی (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێک."
بانکەکە داوای لە "هەموو گەشتیاران کردووە سەردانی لقەکانی هەردوو دیوی کەرخ و رەسافە بکەن کە پێشتر ڕاگەیەندرابوون، بۆ ئەوەی پارەی نەختینەی عێراقی بگەیەنن و دۆلار بە تایبەتی لە فرۆشگاکەمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرن".