بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری ماتەمینی ڕاگەیاند بەبۆنەی شەهید بوونی ئەفسەر لەیس خێكانی ، كە دوای برینداربوونی لە تارمیە ئەمڕۆ گیانی سپارد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزارەتی بەرگری ماتەمینی دەگێڕێت بەبۆنەی لەدەستدانی قارەمانێكی ئەم وەزارەتە، ئەویش بەهۆیشەهیدبوونی لیوای یەک لەیس حسێن فیرعەون حسێن خێکانی، ئەفسەری فەوجەکەی سێی کۆماندۆ، لیوای کۆماندۆی سەر بە… فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە (16ی شوباتی 2023) قەزای تارمیە برینداربوو، لەکاتی جێبەجێکردنی پلانی دابینکردنی پاراستن بۆ سەردانکەرانی مەزارگەی ئیمام كازم (درودی خوای لەسەر بێت )بەرەبەیانی (١٨ی ئازاری ٢٠٢٣) شەهید بوو، ئەوەیش بەهۆی برینەکانی کە لە کاتی ئەرکدا تووشی بوو.