حمودی : عێڕاق لەسەروبەندی سەقامگیربووندایە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە زۆربووندان

سیاسی
  • 18-03-2023, 15:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاقی شێخ هومام حمودی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکەعێڕاق سەقامگیری بەخۆوە دەبینێت و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیش زیاتردەبن.
    حمودی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەگوێرەی ئەوجموجوڵەی کەلەئارادایە عێڕاق سەقامگیری بەخۆوەدەبینێت و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیش زیاددەبن.
    ئاماژەشی بەوەکرد هاتنی وڵاتی چین وەک گەمەکارێکی بنەڕەتی هەژموونی ڕۆژاوا لاوازدەکات و ئاسۆکانی پێشکەوتن و سەقامگیری واڵاتردەکەن.
    هەروەها حمودی پێداگری کرد لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و جەختیشی کردەوەلەوەی کە دەرفەتەکانی توناسازی لەبن دەستدایەو پێویستە بەهەموو شێوەیەک خزمەتی هاووڵاتیان بکرێت.