دەستگیركردنی 6 كەسی بیانی ویستوویانە بەنایاسای بێنە ناو خاكی عێراقەوە لە نەینەوا

ئەمنی
  • 18-03-2023, 14:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی 6كەسی بیانی ڕاگەیاند كە هەوڵیان داوە بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە ناو خاكی عێراق لە نەینەوا.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، بە هاوكاری فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە شەش تۆمەتبار دەستگیر بكەن لە ڕەگەزنامەی سوریا لە كاتێكدا هەوڵیان دەدا بێنە ناو خاكی عێراقەوە، بە تایبەتی لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا و ئاماژەی بەوەشكرد : كە دەستیان بەسەردا گیراوە بە تەقێنەرەوە كە بۆ نارنجۆكی تەقەمەنی بەكارهاتووە و ژمارەیان (11900) تەقێنەرە و تفەنگێكی كڵاشینكۆف بوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو ڕێكارە یاساییەكان لەگەڵیان كراوە.