بەغدا -INA- وەرد عەبدولئەمیر
دەستەی چاودێری كەشناسی و بومەلەرزەزانی دووپاتیكردەوە ئەمڕۆ شەممە كە وەرزی هاوینی داهاتوو وشك نابێت، و لەكاتێكدا ئاماژەی بە بەردەوامی باران و هەڵاوسانی كەشوهەوا كرد لە ماوەی مانگی ئاداری ئێستادا ئەو ناوچانەی دەستنیشان كرد كە دەكەونە سەر هێڵە بومەلەرزەییەكان.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عامرجابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هێشتا دەستەكە هیچ ئاماژەیەكی نییە سەبارەت بە وشكەساڵی هاوینی داهاتوو، چونكە پێشبینییەكان ئاماژە دەدەن كە پلەی گەرمای تۆماركراو بۆ هاوینی ڕابردوو نزیكە لە پلەی گەرمای وەرزی هاوینی پێشوو.
جابری دەشڵێت : لەساڵی 2021دا نیشانەی ڕوونی وشكەساڵی دەركەوت، ئەوەش بەهۆی كەمی بارانبارین، ئەمەش بووە هۆی وشكەساڵی، ئەمە جگە لە گەرمبوونی جیهان و وشكبوونەوەی ڕووبارەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەڵام لە سێیەكی كۆتایی ساڵی 2022 و سەرەتای ساڵی 2023وڵاتەكە شایەتی بارانبارینی باشی بەخۆیەوە بینی و زوو پێش خشتەی خۆی بوو، بەو پێیەی لە 22-10ی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد، و تیشكی خستە سەر باكووری عێراق و بەشەكانی ڕۆژئاوا، كە بووە هۆی بارانبارینی بەخوڕ.
ئاماژەی بەوەشكرد : ناوچەكانی باكوری وڵات لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕێكی زۆر بارانبارینیان بەخۆوە بینیوە، ڕێژەكەش گەیشتووەتە 104 ملم، جەختیشیكردەوە بەردەوامی بارانبارین و هەڵاوسانی كەشوهەوا لەماوەی مانگی ئێستادا.
سەبارەت بە ڕوودانی عێراق لەسەر هێڵی كاریگەری بومەلەرزەزانی ڕوونیشیكردەوە كە هەواڵێكی زۆری ناڕاست بڵاوبووەتەوە لە سۆشیال میدیا پێش 8ی ئادار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێشبینییە بومەلەرزەزانییە بەهێزەكان كە عێراق بەركەوتەی دەبێت، بەپێی بەیاننامەكەی ئەو ناوداران و زانای هۆڵەندی و یەكێك لە زانایانی عێراقی، بەڵام دەستەكە هەواڵەكەی ڕەتكردەوە و جەختی لەسەر پێشبینینەكردنی بوومەلەرزە كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : هەندێك ناوچە لە عێراق هەن كە دەستنیشانكراون، وەك سلێمانی، مەندەلی، خانەقین، عەلی غەربی لە عەمارە، هەروەها دەڤەری بەدرە لە واست كە دەكەوێتە سەر هێڵە بومەلەرزەییەكان و لەرزینێكی سوكیان تێدا ڕوودەدات، بەڵام كاریگەرییان لەسەر سەرچاوە مرۆیی و مادییەكان نییە، جەختیشی لەوە كردەوە كە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی دۆخەكە بە بەردەوامی چاودێری دەكرێت و هیچ شتێك نییە كە نیگەرانی لێبكرێت.
پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە لە نزیك سنووری عێراق و ئێران تۆمار كراوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : بومەلەرزەكە ڕێك كاتژمێر 09:32:50 خولەكی شەو بە كاتی ناوخۆ لە نزیك سنووری عێراق و ئێران، 22 كم لە باكوری ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجە تۆماركراوە و هێزەكەی گەیشتووە (5) پلە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هاوڵاتیانی پارێزگاكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێر، بەغدا هەستی جیاوازیان پێكرد.