حەشدی شەعبی چوار خانووی حەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین وێرانكرد

ئەمنی
  • 18-03-2023, 13:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی وێرانكردنی چوار خانووی حەوانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی ماڵپەڕی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كە هێزێك لە لیوای 52 لە حەشدی شەعبی چوار خانووی جێهێڵراویان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحە دین تێكشكاندووە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو هێزەی كە پێشتر باسكراوە شوێنەكانی وێران كرد لەكاتی بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی كە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە هاوبەشەكانی نێوان پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین دەستیپێكرد بۆ ڕێگریكردن لە قۆزتنەوەیان لەلایەن پاشماوە تیرۆریستییەكانی داعشەوە.
    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە و میحوەری باكوور، بە بەشداریی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی هەڵكوتانە سەر و گەڕان وپشكنین و دڵنیابوون ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە ناوچە هاوبەشەكانی نێوان پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین دەستپێكرد.